Ahmet Dursun,Rewa Mahmood Hasan
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
ئێران رایگەیاند کە سبەی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بۆی دیاریکرابوو تێپەر دەکات و بڕەکەی ٣٠٠ کیلۆگرام دەبێت و ئاشکراشیکرد کە رێکارەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر دەکات.
بەپێی هەوالێکی تەلەڤیزیۆنی ئێران گوتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران، بەهروز کەمالوەندی رایگەیاندووە کە سبەی ئەو ماوەیەی درابوو بە لایەنەکانی ئەورووپا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆتایی پێ دێت وئێرانیش رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.
کەمالوەندی دەڵێت، ''دەزگای وزەی ئەتۆمی بۆ ئەوەی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم کە ٣٠٠ کیلۆگرام دەبێت تێیپەڕێنێت، ١٠ رۆژ مۆڵەتی دابوو، سبەی ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێت''.
ناوبراو ئاشکرایکردووە کە لە سبەی پێنجشەممەوە کاروبارەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر دەکەن، هاوکات ئەو هەنگاوانەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا دەنرێت.