Rewa Mahmut Hasan
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
نیودەلهی - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن سەرکۆماری هیندستان، پراناب موکهەرژی-ەوە بە رەسمی پێشوازی لێکرا.
دوای تەقاندنی ٢١ تۆپی بەخێرهێنان لە مەراسیمێکدا کە لە کۆشکی کۆماری رێکخرابوو لە لایەن سەرکۆماری هیندستان موکهەرژی و سەرۆکوەزیران نارەندرا مۆدی-ەوە پێشوازی لە ئەردۆغان کرا.
هەریەک لە موکهەرژی و مۆدی لەگەڵ ئەردۆغان دوای ئەوەی وێنەیان گرت پێکەوە، مارشی میللی هیندستان و تورکیا ژەنرا و هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری هینستان پراناب موکهەرژی و سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی چوونە ناو کۆشکی کۆماری لەگەڵ وەفدی یاوەردا.