Sefa Mutlu
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەركۆمارى جەزائير، عەبدولمەجيد تەبوون ئەنجامدا.
بەپێی راگهیهنراوێك كە لەلایهن سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييەكەدا تاوتوێى بابەتەكانى پێشخستنى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-جەزائير و پێشهاتەكانى ناوچەكە كراوه.
هەر لەميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەدا، رهجهب تهیب ئەردۆغان، خۆشحاڵی بە چاكبوونهوهی هاوتا جەزائيرييەكەی له ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، دهربڕی.