Zafer Fatih Beyaz
16 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆكى كۆنسەى يەكێتى ئەورووپا، چارلس ميشێل ئەنجامدا.
بە گوێرەى ئەو راگەیەندراوەی كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەی پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكى كۆنسەى يەكێتى ئەورووپا چارلس ميشێل، بە مەبەستى پێدانى زانيارى و راگۆڕينەوە دەربارەى لووتكەى يەكێتى ئەورووپا پەيوەندى بە سەركۆمار ئەردۆغانەوە كردووە.