Sefa Mutlu,Kübra Kara
14 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند "بابەتەکانی راگەیاندن و پەیوەندی، بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەو درۆ و بوختانانەی لە کاتی شەڕی قەرەباغدا بینیمانن، هەم گرنگی ئەم بابەتەی بەبیرمان هێنایەوە هەمیش ئەوەی نیشاندا کە چەند پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکانمانە".
ئەردۆغان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی چوارەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا و وەزیرانی بەرپرس لە راگەیاندنی رێکخراوی دەوڵەتە تورکییەکان، کرد و بەخێرهێنانیکردن بۆ شاری ئیستانبوڵ.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا باسی لە گرنگی بواری راگەیاندن کرد و رایگەیاند "بابەتەکانی راگەیاندن و پەیوەندی، بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەو درۆ و بوختانانەی لە کاتی شەڕی قەرەباغدا بینیمانن، هەم گرنگی ئەم بابەتەی بەبیرمان هێنایەوە هەمیش ئەوەی نیشاندا کە چەند پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکانمانە. جەنگ تەنها لە مەیدانەکاندا نەبوو، بەڵکو ٤٤ رۆژ لە راگەیاندنە نوسراو و بینراوەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەبات بەردەوام بوو. لە ئێستادا هەموومان زۆر بەڕوونی ئەو راستییە دەبینین کە ئەو هێزەی لە دیموکراسییدا وەک دەسەڵاتی چوارەم ناسێندراوە، بووەتە ئامرازێکی چەواشەکاری بە دەستی چەند هێز و کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە بۆ شاردنەوەی راستییەکان".
ئەردۆغان لە بارەی چەواشەکارییەکانی راگەیاندنیشەوە گوتی: "فاشیزمی دیجیتاڵیی لەئەمڕۆدا بووەتە هەڕەشەیەک بۆ رێگرییکردن لە گەیشتنی هەواڵی راست و بێلایەن بە ملیۆنان کەس".