Emre Gürkan Abay
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدیڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، بوونی جۆرجیا به ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی پێكدادانی مه‌ترسیدار ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی رووخێنه‌ری لێبكه‌وێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، دمیتری مێدڤێدیڤ رایگه‌یاند، ده‌كرێت زووتر رێگری له هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه بكه‌ن كه ساڵی 2008 له ئۆسیتیا هه‌ڵگیرسا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدیڤ گوتی: "بوونی جۆرجیا به ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی پێكدادانی مه‌ترسیدار ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی رووخێنه‌ری لێبكه‌وێته‌وه. تێناگه‌ین له‌به‌رچی پێویست به‌مه ده‌كات؟!"