Dildar Baykan
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
دادگایەکی ئەمریکا بڕیاریدا بە سزادانی کۆمپانیای بەناوبانگی دروستکردنی دەرمان، Johnson & Johnson بە ٥٧٢ ملیۆن دۆلار کە دەبێت ئەو پارەیە وەک قەرەبوو بدات بە ھۆی گێرانی رۆڵێکی کاریگەر لە دروستکردنی قەیران لەبارەی جۆرە دەرمانێک بە ناوی "opioid" لە ویلایەتی ئۆکلاھۆما.
دادگای ناوچەی کلیڤلاند سەربە ویلایەتی ئۆکلاھۆما، دۆسیەی کۆمپانیای Johnson & Johnson لە دۆسیەی دەرمانی "opioid"، یەکلایکردەوە.
لە کۆتایدا دادگای ناوبراو بڕیاریدا بە سزادانی ئەو کۆمپانیایە بە ٥٧٢ ملیۆن دۆلار کە دەبێت وەک قەرەبوو بەو ویلایەتەی بدات.
یەکلایکردنەوەی ئەم دۆسیە دەبێتە پێشەنگ بۆ دۆسیەکانی ھاوشێوە لەسەر ھەمان جۆری دەرمان لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا.
دەرمانی "opioid" کە لە خەشاش دروست دەکرێت، وەک ئێشبڕ و ماددەی ھۆشبەریش بەکاردەھێنرێت.