Davit Kachkachishvili
05 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
کیێڤ - AA
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان رایگەیاند، جەنگی دژ بە رووسیا لە ئۆکراینا درێژەی هەیە و پێداگرانە بەردەوام دەبن لەسەر پشتیوانیکردنی سوپای ئۆکراینا.
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئاندری یەرماک لەگەڵ جەیک سولیڤان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازکرد کە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە سەردانی وڵاتەکەی کردووە.
سولیڤان باسی لەوە کرد کە تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە دژ بە هێزەکانی رووسیا درێژەیان هەیە و رایگەیاند "دەبێت هەموو شتێکی پێویست بۆ ئۆکراینا دەستەبەر بکەین بۆ بەردەوامیدان بەم ئۆپەراسیۆنانە".
هەروەها سولیڤان باسی لەوە کرد کە هەرکاتێک پێویست بکات ئەمریکا لە پاڵ ئۆکراینادا دەبێت و پشتیوانی دەکات و، گوتی: "لە کاتێکدا بەرەوپێش دەچێت هیچ دوودڵییەک نییە لەبارەی پشتیوانیمان و ئاڵای سوور و سازشمان نابێت".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان لەچوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆبووەوە.