Azad Mohammed Abdullah
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانونی دووەم کاروانێکى سەربازی ئەمریکا کە لە ۲۰ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرەو سووریا بەڕێکەوت.
رەوانە کردنی هێزی ئەمریکا بۆ سووریا دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کووشتنی هەریەکە لە فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس، دێت.
ئەو هێزە ئەمریکییە لە دەیان سەرباز و نزیکەی ۲۰ هەمەری سەربازی، زرێپۆش و باجەر پێکهاتوون.
ئەو هێزە ئەمریکییە بە ئاڕاستەی دەروازەی پێشابوور - سێمالکا بەڕێکەوتن و هەر لەو دەروازەیە دەپەڕنەوە.