Dilara Afıfı
12 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2024
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، پێنج ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن ئەنجامداوە.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پێنج ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای سەعدە و لە میانیدا ناوچەی تەخییە باکووری پارێزگاکەیان بۆردومان کردووە.
تا ئێستا زیانەکانی ئەو ھێرشانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگای سەعدە، نەزاندراوە.
شاری سەعدە کە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن ھاوسنوورە لەگەڵ سعوودیە، بە پێگەی سەرەکی حووسییەکان دادەندرێت.
ھەروەھا تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.