Kasım İleri
13 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2022
واشنتۆن – AA
گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، ئەمریکا پێدانی فڕۆکەی جەنگیی بە ئۆکراینا بۆ قۆناغی مامناوەند و درێژخایەن تاوتوێ دەکات.
گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە بۆ ژمارەیەک میدیاکار لە پنتاگۆن دواوە و بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ پێداویستییە سەربازییەکانی جەنگی ئۆکراینا دەکەن و بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی سوپای ئۆکراینا بە تایبەت بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئاسمانیی.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی ئەوەی کە داخۆ ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی بە ئۆکراینا دەدات، ئەو بەرپرسە گوتی: "لە داهاتوودا لە رووی پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکرایناوە بە دڵنیایییەوە فڕۆکەی جەنگیش تاوتوێ دەکەین. ئێستا ئەوێ فڕۆکەی لێن و لە دۆخێکی سەختدا کاریگەر بوون بۆ بەکارهێنان. ئەگەر پێویست بکات (پێدانی فڕۆکە) بۆ قۆناغی مامناوەند و درێژخایەن یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی کە تاوتوێی دەکەین".
سەبارەت بە پێشهاتەکانی جەنگەکەیش بەرپرسەکە گوتی: "ئیدارەی سیاسیی و سەربازیی رووسیا تەنها لەبارەی پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئۆکراینا نا، بەڵکو هەڵەی زۆر زەقی لەبارەی سوپاکەی خۆیشیەوە کرد و لە زۆر خاڵ سوپای رووسیا بە لاوازی بیندرا".