Muhammet Torunlu
13 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2022
کاستامۆنو ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام پاڵپشتی لە ئازەربایجان دەکات و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھیچ کاتێک ئازەربایجان بەتەنھا نابێت.
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی چالاکییەکدا لە پارێزگای کاستامۆنو، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا تیشکی خستەسەر بەردەوامی کارە ئیستیفزازییەکانی ئەرمینیا لەسەر سنوور.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام پاڵپشتی لە ئازەربایجان دەکات و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھیچ کاتێک ئازەربایجان بەتەنھا نابێت.
مەولود چاوشئۆغڵو ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا، ئەرمینیا نەک ھەر پێی باش نییە ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە کە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریدا رەخساوە، بەڵکو بەردەوامە لە کارە ئیستیفزازەکانی.