Erbil Başay
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
به‌رلین - AA
راویژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه ئه‌و مشتومڕه‌ی به‌لاوه خۆش نییه كه له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی مه‌سعود ئۆزه‌ل له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ تۆپی پێ به هۆی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی یه‌كه‌می ئه‌ڵمانی ARD كه له ئه‌مریكا په‌خش ده‌كات، ئەنگێلا مێركڵ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
راویژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌و مشتومڕه كرد كه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی مه‌سعود ئۆزه‌ل هه‌یه و گوتی: "ره‌نگه بۆچوونی جیاواز هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایه وێنه‌كه راسته یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌و مشتومڕه‌ی له دوای ئه‌وه دروستبوو هیچ به‌لامه‌وه خۆش نه‌بوو".
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانك-واڵته‌ر شتانمایه‌ر له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران له میانی "سفره‌ی قاوه‌دا" وه‌بیر ئه‌نگێلا مێركڵ هێنرایه‌وه كه تیایدا لێدوانی دژ به ره‌گه‌زپه‌ستی دابوو و گوتبووی "هاووڵاتی پله‌یه‌ك و پله دوو بوونی نییه"، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئەنگێلا مێركڵ رایگه‌یاند له رابردوودا به گه‌نجانی كۆچبه‌رانی گوتووه "من سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێوه‌م".
راویژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه گوته‌كانی سه‌ركۆماری شتانمایه‌ر گرنگ بووه و رێكخستنی "سفره‌ی قاوه" به بیرۆكه‌یه‌كی ناوازه له قه‌ڵه‌مدابوو.