Ömer Koparan,Adham Kako,???
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
باب – AA
له ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی باب له باكووری سووریا ١٨ سڤیل بوونه قوربانی و ٢٧ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گه‌راجی شارۆچكه‌ی باب ته‌قێندرایه‌وه.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ١٨ سڤیل بوونه قوربانی و ٢٧ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و زیانێكی زۆر به ته‌لاره‌كانی ده‌وروبه‌ر گه‌یشت.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران و هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
باب له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریدایه. له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له تیرۆریستیانی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
زوو زوو تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون له عه‌فرین دوورخراونه‌ته‌وه، له ته‌لڕه‌فعه‌ته‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای نیشتمانی سووریا.