Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
ئەلباب - AA
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئەلبابی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له داعش پاككرایه‌وه، ده‌ست به‌ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شارۆچكه‌كه رۆژ به‌ڕۆژ جموجۆڵی زیاتری تێده‌كه‌وێت و دوكانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا به‌ده‌به ده‌فرۆشرێت.
دانیشتوانی ئەلباب دوای پاككرانهوهی شارۆچكه‌كه‌یان له بۆمب و مینه چێنراوه‌كان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵه رووخاوه‌كانیان و له هه‌وڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی كهلوپهلهكانیاندان له‌ژێر داروپه‌ردووی ماڵه‌كانیاندا.
به‌هۆی پێكدادانی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد و چه‌كدارانی داعشه‌وه زیانێكی زۆر بهشارۆچكهكه گه‌یشتووه و ئاو و كاره‌بای ماڵه‌كان بڕاوه.
له ئێستادا خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه له رێگه‌ی موه‌لیده‌كانه‌وه كاره‌با و له بیره‌كانه‌وه ئاوی خواردنه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن.
ورده ورده شوێنه‌واری جه‌نگ له شارۆچكه‌كه‌دا نامێنێت و منداڵان له كۆڵانه‌كاندا سه‌رقاڵی یاریكردنن.
به‌هۆی داڕمان و له‌ناوچوونی فڕنهكانهوه، خه‌ڵكی له‌و فڕنانهوه نانیان ده‌ستده‌كه‌وێت كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردوویانه‌ته‌وه.