Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
عه‌نتاب - AA
له‌و ماوەیەی کە شارۆچكه‌ی ئەلباب سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بوو، خێزانێكی حه‌وت كه‌سی ماوه‌ی چوار مانگ له كۆگایه‌كدا خۆیان حه‌شاردابوو و گیانی خۆیان پاراستبوو.
ئەلباب ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ژێر ده‌ستی داعشدا مایه‌وه و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیاوه كۆنترۆڵكرایەوە.
داعش له شارۆچكه‌كه‌دا كاولكارییه‌كی زۆری ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار به كۆچكردن كرد.
جگه‌له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌ی كوشت و به ئه‌شكه‌نجه ژیانی لێ تاڵكردبوون.
له‌و ماوه‌یه‌دا خێزانێكی حه‌وت كه‌سی له‌ترسی چه‌كدارانی داعش له كۆگایه‌كدا خۆیان حه‌شاردابوو و گیانی خۆیان پاراستبوو.
دوو ژن دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌لایه‌ن قەناسبەدەستەکانی داعشه‌وه كوژرا، به پێنج منداڵه‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان دوو بۆ 11 ساڵیدایه، له كۆگایه‌كدا خۆیان حه‌شاردا.
ئه‌و دوو ژنه ته‌نها بۆ ده‌ستخستنی خۆراك له كۆگاكه ده‌رچوون و ته‌واوی كاته‌كانیان له‌وێدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌سه‌ربردووه.
دوای تێپه‌ڕینی چوار مانگ له‌ناو كۆگاكه‌دا، ئەلباب له داعش پاككرایه‌وه و رزگاركرا.
کاتێکیش کە لە کۆگاکە دێنە دەرەوە و ماڵەکانیان بە خاپوورکراوی دەبینن، دەست دەکەن بەوەی لەناو داروپەردووەکاندا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن.
یەکێک لە ژنەکان کە دایکی منداڵێکە و تەمەنی 38 ساڵە بەناوی غەلیل ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد کاتێک ناوچەکەیان بەدەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بووە رۆژانێکی سەختیان بەڕێکردووە.
غەلیل باسی لەوەکرد کە مێردەکەی لەلایەن قەناسبەدەستەکانی داعشەوە کوژراو و گوتی: ''دوای ئەوەی هاوسەرەکەم کوژرا، ماڵەکەمان جێهێشت و کۆگایەکمان دۆزییەوە. ماوەیەکی درێژ لێرە ماینەوە. تەنها بۆ نان خواردن دەچووینە دەرەوە. لەو کاتەدا کە داعش لێرە بوو، خۆمان شاردبوویەوە، نەدەچووینە دەرەوە. کە زانیمان ئەم ناوچانە ئازادکراون، هاتینە دەرەوە و بەڵام بینیمان کە ماڵەکانمان رووخاون''.
ئەو ژنە ئاماژەی بەوەکرد تەنها بەشێکی ژوورێک لە ماڵەکەیان نەڕووخاوە و گوتی: ''ئەو ژوورەش دیوارەکانی رووخاوە، بەڵام لەبەر ئەوەی چارەی دیکەمان نییە، لێرە دەژین''.
غەلیل ئەحمەد باسی لەوەشکرد منداڵەکانی تەمەنیان بچووکە و تووشی سەختی لە گوزەرانیاندا بوونەتەوە و بە هاوکاریی دراوسێکانیان توانیویانە درێژە بەژیان بدەن.