Ömer Koparan,1 23
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
باب – AA
ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی باب-ی باكووری سووریا برینداربوونی ١٣ سڤیلی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو كه راگیرابوو له سه‌ر رێگای چۆبانبێی له شارۆچكه‌ی باب ته‌قییه‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ١٣ سڤیل برینداربوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران رێوشوێنی ئه‌منیان گرتۆته به‌ر و برینداران گه‌یه‌ندراوه‌نه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومانی ئه‌وه ده‌كرێت رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت.