Betül Yürük
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكا دژ به سووریا ئاراسته‌یان ده‌كات پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جددی هه‌مووان نیگه‌ران بكات و، گوتی: "خۆمان زۆر به نیگه‌ران ده‌زانین و ره‌نگه رووبه‌ڕووی رووداوی مه‌ترسیدار ببینه‌وه. جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م خۆتان له‌و پلانانه به‌دووربگرن كه بۆ سووریاتان داناوه".
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سێ پرۆژه بڕیار پێشكه‌شكران بۆ داوای لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا، كه یه‌كێكیان له لایه‌ن ئه‌مریكا و دوو پرۆژەکەی دیكه‌ش له لایه‌ن رووسیا پێشكه‌شكرابوو، به‌هۆی ڤیتۆكردن و به‌ده‌ستنه‌هێنانی پشتیوانی پێویست ره‌تكرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌یش نیبێنزیا له گوتارێكیدا بانگه‌وازی له ئه‌مریكا كرد بۆ خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر جۆره هه‌ڵمه‌تێك كه دژ به سووریا پلانی بۆ داناوه.
نیبێنزیا رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكا دژ به سووریا ئاڕاسته‌یان ده‌كات پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جددی هه‌مووان نیگه‌ران بكات، چونكه خۆمان زۆر به نیگه‌ران ده‌زانین و ره‌نگه رووبه‌ڕووی رووداوی مه‌ترسیدار ببینه‌وه. جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م خۆتان له‌و پلانانه به‌دووربگرن كه بۆ سووریا داتانناوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه جاری شه‌شه‌مینه رووسیا پرۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڤیتۆ ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ئیدانه‌كردن و وه‌رگرتنی هه‌ڵویست دژ به هێرشه كیمیاییه‌كانی رژێم له سووریا.
گوتیشی: "هه‌رچیه‌ك بكه‌ین، رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌مه‌كانی".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كارین پێرس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆ له لایه‌ن رووسیاوه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆتوبەند بووە.