Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
بڕۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەكی و ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند "ده‌بێت له ڤێنیزوێلا به‌په‌له قۆناغێكی سیاسیی ده‌ست پێ بكات كه به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و متمانه‌پێكراو كۆتایی پێ بێت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ شیرازه‌ی ده‌ستووریدا".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" راگه‌یاند، مۆگرینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نابێت یانگهوازی گه‌لی ڤێنیزوێلا بۆ دیموكراسی پشتگوێ بخرێت.
فێدێریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند "ده‌بێت له ڤێنیزوێلا به‌په‌له قۆناغێكی سیاسیی ده‌ست پێ بكات كه به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و متمانه‌پێكراو كۆتایی پێ بێت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ شیرازه‌ی ده‌ستووریدا".
مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتیوانی له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا ده‌كات كه به رێگای دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێویسته ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دووباره هێزه‌كان بنیاتبنێته‌وه و پێویسته رێزی لێبگیرێت.
مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ-شه‌وه ده‌سته‌به‌ری مافه مه‌ده‌نییه‌كان، ئازادی و ئاسایش بكه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌كارهێنانی توندوتیژی له راده‌به‌ده‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان مایه‌ی قبووڵ نییه و ئه‌وه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات.
گوتیشی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامانی ئاماده‌یی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویستن بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا له ڤێنیزوێلا به قۆناغێكی سیاسیی ئاشتییانه و گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا".