Hemin Hüseyin
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
هه‌ولێر - AA
كاتژمێر حەوتی به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شار‌و شارۆچكه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، پڕۆسه‌كه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له بنكه‌ی مه‌وله‌وی شاری هه‌ولێر كه له پێنج وێستگه پێكدێت و دوو هه‌زارو ١٤٧ ده‌نگده‌ری هه‌یه كه هه‌موویان سه‌ر به هێزه‌كانی زێره‌ڤانین تا ئێستا كه‌متر له ٢٠٠ كه‌س ده‌نگی داوه به هۆی له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كان.
له كۆی پێنج ئامێر له ده خووله‌كی ده‌ستپێكی پڕۆسه‌كه‌دا، سێ دانه‌یان له كاركه‌وتن و دوای نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌وه كاركردن و پڕۆسه‌كه كه‌وتووه‌ته بارێكی ئاساییه‌وه.
له وێستگه‌ی مه‌وله‌وی نوێنه‌ری زۆرێك له قه‌واره سیاسییه‌كانی لێیه و تا ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌ستیان به هیچ سه‌رپێچی و پێشلكارییهك نه‌كردووه.
یه‌كه‌مین جاره ئامێری ئه‌لیكترۆنی له پڕۆسه‌كانی ده‌نگدان به‌كاربێت و ده‌نگده‌ر له رێگای مۆرێكی تایبه‌تییه‌وه ده‌نگ به‌و قه‌واره و كاندیده ده‌دات كه وه‌ك نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت.
رۆژی شەممە ١٢ی ئایار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.