Dildar Baykan
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی ئەنجامیدا، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی "پالپشتیی نەھەژێنی" ئەمریکا لەبەرامبەر "دژایەتییەکانی" رووسیا لە ناوچەکانی دۆنباس و قرم کردەوە.
بەپێی ئەوە راگەیەنداروەی کە لە کۆشکی سپی-وە بڵاوکراوەتەوە، بایدن و زیلینسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "سەرۆک بایدن، لە میانی پەیوەندییەکەدا، جارێکی دیکە جەختی لە پاڵپشتی نەھەژێنی ئەمریکا بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا لەبەرامبەر ئەو دژایەتییانەی رووسیا کە بەردەوامە بۆ سەر دۆنباس و قرم، کردەوە".
راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوەش کرد کە بایدن، پاڵپشتی ئەجینداکانی زیلینسکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی کە لەسەر بەھا دیموکراتییە ھاوبەشەکان بونیاد دەنرێت کردەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ دووبارە بووژاندنەوەی شەراکەتی ستراتیجی دووپاتکردەوە.
ھەروەھا بەپێی راگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا ئاماژە بە گرنگی لە نزیکەوە کارکردنی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەھێزکردنی ئابووری ناوچەکە کراوە.