Dildar Baykan Atalay
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
واشنتۆن-AA
بڕیارە ١٨ی ئەیلوول راستڕەوە توندئاژۆکان لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا خۆپیشاندانێک ئەنجامبدەن، بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەمان رووداوەکانی شەشی کانوونی دووەمی رابردوو کە هێرش کرایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، چواردەوری باڵەخانەکە بە پەرژینی ئاسنین دەورەدرا.
ئەو خۆپیشاندانەی کە پلان وایە لە ١٨ی ئەیلوولدا ئەنجامبرێت لەژێر ناوی "دادپەروەری بۆ شەشی کانوونی دووەم" دەبێت و تیایدا داوای دادپەروەری بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەهۆی رووداوەکانی شەشی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستبەسەر و بەند کراون.
بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، هێزەکانی پۆلیسی واشنتۆن زۆرترین رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.
لەم چوارچێوەیەشدا ئەو پەرژینە ئاسنانەی کە پێشتر لە بەدەوری باڵەخانەی کۆنگرێسدا داندرابوون و دواتر لابران، شەوی رابردوو دووبارە داندرانەوە، هێزەکانی پاساوانی نیشتمانیش پاسەوانی باڵەخانەکە دەکەن.
تا ئێستا نازاندرێت چەند کەس لە خۆپیشاندانەکانی ١٨ی ئەیلوول بەشدار دەبن بەڵام چاوەڕێ دەکرێت رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوری باڵەخانەی کۆنگرێس زیاتر بکرێن.