Emel Öz
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
تایوان بەزاندنی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی لەلایەن نۆ فڕۆکەی سەربازیی چینەوە راگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Taiwan News"، وەزارەتی بەرگریی تایوان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە دوێنێ نۆ فڕۆکەی جەنگی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی چین کە پێکهاتبوون لە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی چاودێری، کایەی ئاسمانیی تایوانیان بەزاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە تایوان بۆ چاودێریکردنی فڕۆکە چینییەکان، فڕۆکەی ناردووەتە ئاسمان و سیستمی مووشەکیشی جێگیر کردووە بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.
پێشتریش لە ١٥ی حوزەیراندا ٢٨ فڕۆکە و لە پێنجی ئەیلوولدا ١٩ فڕۆکەی جەنگیی چین، کایەی ئاسمانیی تایوانیان بەزاند.