İdris Okuducu,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
هه‌ولێر - AA
له رێوڕه‌سمێكدا به‌ره‌ی توركمانی عێراق یادی 23یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كرده‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه له ناوه‌ندی پارته‌كه له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەر بە به‌ره‌ی توركمانی، ئایدن مه‌عروف و كاندیدانی تورکمان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی توركمان به‌شداربوون تیایدا.
له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو، ئایدن مه‌عروف رایگه‌یاند، به‌ره‌ی توركمانی نه‌یتوانیوه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن-دا چالاكیی یاسایی نیشان بدات و دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991دا ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا هێڵی دژه‌فڕینیان له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند له 24ی نیسانی 1995دا به‌ره‌ی توركمانی عێراق له‌هه‌ولێر دامه‌زرێنراوه.
ناوبراو رایگه‌یاند له‌هه‌مان ساڵدا پارته‌كه له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆكیش بارەگای كردووه‌ته‌وه و پشتگیریی باشی لێكراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پارته‌كه‌یان باجی زۆری شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارته كوردییه‌كانی داوه كه له 1996دا گه‌یشتبووه لووتكه.
ئایدن مه‌عروف وه‌بیریهێنایه‌وه 31ی ئابی 1996 رژێمی سه‌دام كاتێك گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، چه‌ندین ئه‌ندامی پارتهكهیانی ده‌ستگیركردووه و ره‌وانه‌ی به‌غدای كردوون.
ئایدن مه‌عروف گوتی: "دوای دامه‌زراندنی، به‌ره‌ی توركمانی عێراق به‌چڕی له‌هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. بووبووینه ئامانجێكی جددیی سه‌دام. دوای ساڵێك له دامه‌زرانی كاتێك سه‌دام گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر، 48 هاوڕێمانی ده‌ستگیركرد و بردنی بۆ به‌غدا و له‌سێداره‌یدان. پارته‌كه‌مان به هۆی فشاری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، ساڵی 2005 له‌هه‌ولێر داخرا و ساڵی 2011 دووباره ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرده‌وه."