Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
بڕۆكسل - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی 29 وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كانی رۆژه‌ڤ له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا كه له باره‌گای ناتۆ به‌ڕیوه‌ده‌چێت ستراتیجییه‌كان، ستراتیجییەتی سه‌ربازیی، به‌رگری، ره‌وشی ئه‌منی ئۆكراینا و پێشهاتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان له چوارچێوه‌ی دیالۆگی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌رۆك ئه‌ركانی وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ ساڵانه سێ جار كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبوونهوهکاندا بابه‌ته‌كانی تاقیكردنه‌وه ئه‌منییه جیهانییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناتۆ و ئه‌ركه‌كان و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە ناتۆ تاوتوێ ده‌كرێت.