Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmood Hasan
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
مۆسکۆ-AA
گوتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند "بە نەرێنیی سەیری هەڵوێستی ئەمریکا دەکەین لەهەمبەر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە لایەن تورکیاوە. وەک ئەنقەرەش دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، رێککەوتنێکە بەکۆتا گەیشتووە''.
دمیتری پێسكۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا گرت لەهەمبەر کڕینی سیستمی S-400 لە لایەن تورکیاوە.
گوتهبێژی كرملین رایگەیاند هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا بۆ کڕینی سیستمی S-400 قبوڵ کراو نییە و گوتی:
''رووسیا زۆر بەنەرێنییەوە دەڕوانێتە ئەم هەڵوێستە. وەک ئەنقەرە دەڵێت، رێککەوتنی S-400 تەواو بووە، بە کۆتا گەیشتووە".
پێشتر وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاندبوو، ''لەگەڵ رووسیا تابڵێی پەیوەندییەکی باشمان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا کارەکانی وەرگرتنمان بەردەوامی هەیە، ناردنی کارمەندەکانمان بۆ مەشق لەسەر S-400 دەستیپێکردووە لە رووسیا".