Yosra Ouanes,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
تونس – AA
به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌ركۆماری تونس، باجی قائید سیبسی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌و وڵاته بۆ ١٥ی ئهیلوول پێشخرا كه بڕیاربوو له ١٧ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، حوسنا بن سوله‌یمان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌ركۆماری تونس، باجی قائید سیبسی كۆمیسیۆن كۆبۆته‌وه و بڕیاری پێشخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری داوه بۆ ١٥ی ئهیلوول.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش له ٦ی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سبسی كه به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت و له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌پێی ده‌ستووری تونس سه‌رۆكی په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی كاتی له جێگای ئه‌و ده‌بێته سهركۆمار. پێویستیشه له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار ئه‌نجام بدرێت.