Sinan Doğan
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
بۆگۆتا ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،١ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، ویلایەتی گیڕێرۆ باشووری مەکسیکی ھەژاند.
روانگەی بوومەلەرزەزانی نیشتمانیی مەکسیک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بوومەلەرزەکە سێشەممە لە کاتژمێر ٢٠:٤٧ بە کاتی ناخۆ لە دووری ١٤ کیلۆمەتر باشووری رۆژھەڵاتی شاری ئاکابۆڵکۆ روویداوە.
باسی لەوەشکردووە کە بوومەلەزرەکە لە قۆڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە.
سەرۆکی مەکسیک، ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی لێ نەکەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە فەرمانڕەوای ویلایەتی گێرێرۆ، ھیکتۆر ئاستودیلۆ رایگەیاندووە کە یەک کەس بەھۆی بوولەمەرزەکەوە گیانی لەدەستداوە و جەختی کردەوە کە مەترسی روودانی تسۆنامی لە بەندەری ئاکابۆڵکۆ بەھۆی بوومەلەرزەکەوە لە ئارادا نییە.
پێشتر دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە توندی بوومەلەرزەکە ٧،٤ پلە بووە.