Sayed Khodaiberdi Sadat, Mustafa Melih Ahıshalı
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ/كابوڵ- AA
له ئه‌فغانستان، دوای ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان دوێنێ كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێكهێنانی "حكوومه‌تی كاتیی" به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاشكرا كرد.
گوته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كابوڵی پایته‌خت سازی كرد، ئه‌و ناوانه‌ی راگه‌یاند كه له "حكوومه‌تی كاتیی"دا پۆستیان وه‌رگرتووه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید ئاشكرای كرد، هه‌ریه‌ك له مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر و عه‌بدولسه‌لام حه‌نه‌فی كراونه‌ته جێگری سه‌رۆكوه‌زیران.
ناوه دیاره‌كانی كابینه‌ی "حكوومه‌تی كاتیی" تاڵیبان به‌م شێوه‌یه‌ن:
- بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سیراجه‌ددین حه‌قانی
- بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌میرخان موتته‌قی
- بریكاری وه‌زیری به‌رگریی، محه‌مه‌د یه‌عقوب موجاهید