Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
بڕۆكسل - AA
سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وه‌زیری کابینەکەی كه له به‌لجیكا ده‌ستگیركران، به مه‌رج بڕیاری ئازادكردنیان بۆ ده‌ركرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی فیدراڵی به‌لجیكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دوای وه‌رگرتنی ئیفاده له هه‌ریه‌ك له کارلێس پیگدێمۆنت و وه‌زیرانی کابینەکەی ماریا ئالیو سیریت، ئه‌نتۆنیۆ ئۆلیڤێرس كمین، لویس گۆردی پویگ و كلارا ئۆبیۆلس بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركردوون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه مه‌رجه‌كانی ئازادكردنیان ئه‌وه‌یه به بێ مۆڵه‌تی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتووه به‌لجیكا جێناهێڵن و له ناونیشانێكی جێگیردا ده‌مێننه‌وه، هەروەها هه‌ركاتێک له لایه‌ن دادگا و پۆلیسه‌وه بانگ‌كران ئاماده‌بن.
داواكاری گشتیی به‌لجیكا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه کارلێس پیگدێمۆنت و چوار وه‌زیری کابینەکەی، دوێنێ به‌یانی خۆیان راده‌ستی پۆلیسی به‌لجیكا كردووه.