Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە-AA
بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکەن بەسەردانێک گەیشتە تورکیا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی دەستی خستوون، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکەن گەیشتە ئەنقەرە.
راشگەیەنرا کەوا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بریتی دەبێت لە پرسی بەرەنگاری بوونەوەی داعش.
بلینکەن کە بە یاوەری نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، برێت مەکگورگ و بريكارى یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئۆراسیا، جۆناسان کۆهن لە تورکیایە.
زانراش کە سەردانەکەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکەن بۆ تورکیا یەک رۆژ دەخایەنێت.