Şeyma Uzundere
30 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
سانتافی - AA
بەهۆی بەردەوامی ئەو ئاگرەی لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرئاوای ویلایەتی نیو مەکسیکۆی ئەمریکا ناوچەیەکی بە رووبەری ٣٠٣ کیلۆمەتر گرتووەتەوە، گواستنەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە زیادبووندایە.
ئەو ئاگرەی لە ٦ی نیساندا لە پێنج خاڵی جیاوازی ویلایەتەکە کەوتەوە و گەورەترین ئاگری وڵاتەکەیە، نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئاگرەکە کاریگەری لەسەر شاری سانتا فی ویلایەتەکە دروست کردووە و بە زیاتر لە ٣٠٣ کیلۆمەتردا بڵاوبووەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە هەزاران کەس لە دۆڵی مۆرا لە باکووری خۆرهەڵات دەگوازنەوە کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە سانتافیەوە دوورە.
توندەبای بەهێز و وشکی کەشوهەوا کارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەخت کردووە و بڵێسەی ئاگرەکەش لەوەی چاوەڕوان دەکرا زۆر خێراتر تەشەنەی سەندووە.
دوو هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و هێزی پشتیوانی لە کاردان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی زیانی بە نزیکەی ٣٠ هەزار هێکتار زەوی گەیاندووە.