Zana Natık Kerem
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
بەغدا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو تەقینەوە لە ناوچەی گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا روویانداوە و لە ئاكامدا، ٨١ كەس كوژران و بریندار بوون.
هاوكات گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن رایگەیاند، بە پێی ئامارە بەراییەكان لە ئاكامی دوو تەقینەوەکەدا، ١٦ كەس كوژران و ٦٥ی دیكەش بریندار بوون.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، سەیف بەدر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە هەشت كوژراو و ٤٠ بریندار گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی كیندی و قوربانی دیكەش هەن کە بۆ نەخۆشخانەكانی دیکە گواستراونەتەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.