Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
پۆڵ مانافۆرت بەڕێوبەری پێشووی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە کە لە چوارچێوەی لێکۆلینەوەکان لە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو. خۆی رادەستی کاربەدەستانی فیدڕال کردەوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، مانافۆرت دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەردەکرێت بەیانی ئەمڕۆ لە بینای ئێف بی ئای لە واشنتۆن خۆی رادەستی کاربەدەستانی فیدڕاڵ دەکات.
راگەیەندرا کە هاوبەشی کارەکانی مانافۆرت، ریک گەیتس بە هەمان شێوە خۆی رادەست کردووە .
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە، میولەر لەسەر تاوانەکانی پێشێڵکردنی یاسا و سپیکردنەوەی پارە و چەند تاوانێکی دیکە، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ مانافۆرت دەرکردووە.
ئەم بڕیارە دەبێتە یەکەمین بڕیاری دەستبەسەرکردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزی رووسیا. تاکو ئێستا نازانرێ کە ئایا ئەم تۆمەتانە پەیوەندی ھەیە بە "ھەماھەنگی بە نھێنی" نێوان رووسیا و ترەمپ هەیە یان نا.
رۆبێرت میولەر وەک داواکاری گشتی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆزی دەستێوەردانی رووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، دەستنیشانکرابوو.