Betül Yürük
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بەڵێنی پشتیوانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەرکۆماری ئۆکرانیا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی دووپات کردەوە لە ئەگەری داگیرکردنی وڵاتەکەی لەلایەن رووسیاوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکۆماری ئۆکراینا ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جۆ بایدن بەڵێنی بە ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی داوە کە ئەگەر رووسیا زیاتر ئۆکراینا داگیر بکات ئەوا ئەمریکا، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی بەخێرایی بەرپەرچی دەدەنەوە.
هەردوو سەرکردە باسیان لە پشتیوانییەکان کرد بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە دیالۆگی سەقامگیری ستراتیجیی دوولایەنە لە ئەنجوومەنی ناتۆ-رووسیا و رێکخراوی هاریکاریی و ئاسایشی ئەورووپا.
هاوکات جۆ بایدن پشتیوانی خۆی بۆ سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و هەوڵە دیپلۆماسییە چالاکەکان دووپات کردووەتەوە لە پێناو جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی مینسک و رێوشوێنەکانی زیادکردنی ئاسایش بۆ کەمکردنەوەی گرژیی لە دۆنباس.