Betül Yürük
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك – AA
پشكنینی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لۆید ئۆستن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
لۆید ئۆستن رایگه‌یاند كه تووشی كۆرۆنا بووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، پشكنینی ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامی پشكنینهكهیش پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
لۆید ئۆستن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌كانی په‌تاكه به سووكی تیایدا ده‌ركه‌وتوون و باسی له‌وه كرده‌وه، پێنج رۆژ له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو له رێگای ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی هه‌ر خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت. له بابه‌ته‌كانی دیكه‌یشدا جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، كاتڵین هێكس نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات.
لۆید ئۆستن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك هه‌بووبێت، ئه‌وا پشكنین ئه‌نجام ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه دا بۆ دواهه‌مین جار ٢١ی كانوونی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن یه‌كتریان بینیووه و له ٣٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١یشه‌وه نه‌چووه‌ته بارەگای وه‌زاره‌تی به‌رگریی.