Dildar Baykan
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
بە پێی ئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکان، لە هەڵبژاردنى ٥٩هەمين سەرۆكى ئەمريكادا، دۆناڵد ترەمپ-ی کۆماریخواز ١٠٣ و جۆ بایدن-ی دیموکرات ١٢٢ کورسی بەدەستهێناوە.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە پێی یاسای ئەو وڵاتە پێویستە لە کۆی ٥٣٨ دەنگی ئەلیکترال، دەنگی نیوە زیاتر واتە ٢٧٠ کورسی بۆخۆی مسەوگەر بکات و لەسەر کورسی سەرکۆماری ئەمریکا دابنیشێت.
بە پێی ئەو ئامارانەی کە ئاژانسی هەواڵی (AP)ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتەکانی کارۆلینای باشوور٩ کورسی، ئۆکلاهاما ٧، تێنەس ١١، ئالاباما ٩، میسیسیپی ٦، وێرجینیای رۆژئاوا ٥، کنتاکی ٨، ئیندیانا ١١، و لە هەریەکە لە داکاتا باکوور و داکاتای باشوور ڤۆیمینگ ٣ کورسی و لە لویزیانا ٨ و هەروەها لە ئارکاناسس ٦ و بە گشتی تا ئێستا ١٠٣ کورسی بەدەست هێناوە.
هاوکات جۆ بایدن لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی وێرمۆنت ٣، ئێلێنۆڤا ٢٠، وێرجینیا ١٣، نیوجێرسی ١٤، دێلاوێر ٣، ماساچووسس ١١، مایلاند ١٠، نیویۆرک ٢٩، کلۆرادۆ ٩، کۆنێتیکەت ٧ و واشنتۆن دی سی ٣ و بە گشتی ١٢٢ کورسی بە دەستخستووە.
