Islam Doğru
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
نيويۆرک - AA
لە كاتێكدا ئەمڕۆ، زياتر لە ١٠٠ مليۆن هاووڵاتى ئەمريكى، بۆ هەلبژاردنى ٥٩هەمين سەرۆكى وڵاتەكە دەچنە سەر سندووقەكانى دەنگدان لە زۆربەى ويلايەتەكان لە رێگەى دەنگدانى پێشوەختەوە كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گیراوەتەبەر دەنگيان داوە.
بە گوێرەى ماڵپەڕى "پرۆژەى هەڵبژاردنەكانى ئەمريكا" كە هەڵسەنگاندن بۆ زانيارييەكانى دەنگدانى پێشوەختەى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكا دەكات، تاكو ئێستا ١٠٠ مليۆن و ٢٩٨ هەزار و ٨٣٨ كەس لە رێگەى پۆستە وسندووقەوە دەنگيان داوە.
هەر بەپێى زانيارييەكانى ماڵپەڕەكە، نزيكەى ٦٥ مليۆن كەس لە رێگەى پۆستەوە دەنگيانداوە و زياتر لە ٣٥ مليۆن كەسيش لە رێگەى سندووقەوە دەنگيانداوە.
بەڕێوەبەرى ماڵپەڕەكە شارەزا لە هەڵبژاردن لە زانكۆى فلۆريدا پرۆفيسۆرميشيل ماكدۆناڵد، ئاماژەى بەوە كرد رێگەدان بە دەنگدانى پێشوەخت، كە بەهۆى پەتاكەوە لە زۆربەى ويلايەتەكان لە رێگەى پۆستەوە يان سندووقەوە ئەنجامدرا، دەبێتە هۆكارێكى سەرەكى بۆ ئەوەى ئەم هەڵبژاردنەدا ژمارەى پێوانەيى دەنگدان تۆماربكات.