تاران
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ردانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامهنهییرابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌خت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا.
له‌باره‌ی ته‌ندروستی خامههنییهوه، ڕۆحانی زانیاری وردی له پزیشكه‌كان وه‌رگرت و ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌ندروستی خامه‌نه‌یی زۆر باشه.
ڕۆحانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه دوای نه‌شته‌رگه‌ری، نیشانه‌كان ته‌واو ئاساین و پزیشكان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌یانی ئه‌مرۆ نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستاتی بۆ كرا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش كه له گهشتێكیدابوو له شاری مه‌شهه‌دی ئه‌و وڵاته، به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی له نیودا وه‌ستاند و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان كردنی خامه‌نه‌یی، گه‌ڕایه‌وه تارانی پایته‌خت.