Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
له هەڤپەیڤینێکیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Fox Newsی ئه‌مریكی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌رگری له رێوشوێنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و به‌ستنه‌وه‌ی سیستمی ڤیزه به رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرد و، گوتی: "ناتوانین كاره‌كه بۆ چانس به‌جێبهێڵین".
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وەک سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ دووه‌مین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Fox Newsی ئه‌مریكی ئه‌نجامدا.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی بۆ رای گشتیی كه پێشنیار ده‌كات بۆ راگرتنی هه‌موو به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ و، وه‌رنه‌گرتنی هیچ په‌نابه‌رێك له سووریاوه تا ده‌ركردنی دووه‌مین فه‌رمان، تره‌مپ به‌رگری له گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه كرد.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد له ئێستادا نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، زیاتر له هه‌زار دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه بردووه و، ئه‌و كه‌سانه‌شی بوونه‌ته جێی باس له‌و دۆستانه‌دا به‌رپرسانی فیدراڵی ریگهیانداون بێنه ئه‌مریكا و، گوتی: "ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته وڵاته‌وه نیازیان خراپ نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌و كاره بۆ چانس جێناهێڵین".
له ره‌شنووسی ئه‌و بریارنامهیهی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینی تره‌مپ واژووی بكات، پیشنیاركراوه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ڤیزه نەدرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ولاتانی سووریا، عێراق، لیبیا، ئێران، سودن، سۆماڵ و یه‌مه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاركراوه هیچ په‌نابه‌رێك له سووریاوه وه‌رنه‌گیرێت تا ده‌ركردنی دووه‌مین فه‌رمان.