Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له كۆچکردنی نایاسایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنوور، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارنامه‌ی گه‌ڵاڵه‌كراوی بۆ دانانی دیواری كۆنكرێتی له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك واژوو كرد.
له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ، تره‌مپ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌باره‌ی دانانی دیواری به‌ربه‌ست له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی رای گشتیی ئه‌مریكا، واژووكردووه.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه به‌دانانی ئه‌و دیواره له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك ئامانجیانه به‌ر بهكۆچکردنی نایاسایی، قاچاخچێتی مرۆڤ و بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بگرن و، گوتی: "ئه‌مریكا، له‌مڕۆوه كۆنترۆڵی سنووره‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه بوودجه‌ی دروستكردنی ئه‌و دیواره كه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 200 كیلۆمەتر درێژبێت، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه دابینده‌كرێت، پاشان ئه‌و پاره‌یه له حكوومه‌تی مه‌كسیك وه‌رده‌گیرێته‌وه.
دروستكردنی ئه‌و دیواره كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ده‌ست به‌دروستكردنی بكرێت، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چه‌ند ماوه‌ی ده‌وێت بۆ ته‌واوكردنی.