Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پرۆژە یاسای بوودجەیەکی بە بڕی ٨٥٤ ملیار، کە رێگە دەگرێت لەوەی بۆ ماوەیەکی کاتیی چالاکییەکانی حکوومەتی فیدراڵیی بووەستێت، پەسەندکرد.
ئەو پرۆژە یاسایە کە بڕەکەی ٨٥٤ ملیار دۆلارە، دوای ئەوەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پەسەند کرا و بووە یاسا، دەبێتە سەرچاوەی داهات بۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگریی، تەندروستیی، کار و پەروەردە کە ساڵی داراییان لە 1ی تشرینی یەکەمدا دەستپێدەکات.
پرۆژەکە کە دەسەڵاتی خەرجکردن تا رۆژی 7ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دەداتە وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە کەلە چوارچێوەی حکوومەتی فیدراڵیدان، دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران و هەفتەی پێشوو لە ئەنجوومەنی پیران پەسەند کرابوو.
پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن ترەمپەوە کە پێشتر بووەت جێگەی ناوبراو بەهۆی ئەوەی پارەی بۆ ئەو دیوارە تەرخان نەکردووە کە دەست بە درووستکردنی لەسەر سنووری مەکسیک کراوە، بووە هۆی ئەوەی رێگە لە داخستنی دامەزراوەکانی حکوومەت لە مانگی تشرینی دووەمدا بگرێت کە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی تێدا بەڕێوەدەچێت.
ساڵی دارایی بەپێی یاساکانی ئەمریکا لە 1ی تشرینی یەکەمدا دەستپێدەکات و ساڵی داهاتووتر لە ٣٠ ئەیلوولدا کۆتایی دێت.