Ramal Mahmood
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرک - AA
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکا گرت لەبارەی رەوشی سووریا و رایگەیاند "بەبێ ئەوەی زانیاریمان هەبێت لەسەر ئەوەی داخۆ ئەمانە کێن پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی دژی سووریا دەکەین".
ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ رۆژنامەی Wall Street لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا دواوە.
ترەمپ کە بەدرێژایی کەمپینی هەڵبژاردنەکانەکانی رەخنەی لە ئیدارەی ئۆباما گرتووە لەبارەی رەوشی سووریا، گوتی: "لەبارەی رەوشی سووریاوە من جیاوازتر لە زۆر کەس بیر دەکەمەوە. پێویستە لەبری لابردنی سەرۆکی کۆماری سووریا بەشار ئەسەد بەرەنگاری داعش ببینەوە. سووریا لەگەڵ داعش شەڕ دەکات و پێویستە لە دەست داعش رزگار بکرێت. ئێستا رووسیا لەگەڵ سووریا هاوپەیمانە و بەهۆی ئێمەیشەوە ئێران بەهێزبووە. ئێمە بەبێ ئەوەی زانیاریمان هەبێت لەسەر ئەوەی داخۆ ئەمانە کێن پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی دژی سووریا دەکەین".
ترەمپ ئەوەشی خستە روو کە لەئەگەری هێرشکردنی ئەمریکا بۆسەر ئەسەد لەوانەیە لەگەڵ رووسیا بکەونە ناو جەنگ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین جەنگێکی نەبڕاوەیە. گوتی: "هیوادارین چارەسەری کێشەی نێوان هەردوو وڵات بکرێت. هیوادارم بگەنە ئامانجی کۆتایی دەمەوێت لەپێناو مرۆڤایەتی چارەسەرێک بدۆزمەوە و بگەنە رێککەوتن".