Dildar Baykan
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی سەر تورکیا، فەرمانی داوەتەوە وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکەی.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی باکووری خۆرھەڵاتی سووریا، لێدوانی دا.
ترەمپ ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە لە دوای رێککەوتنەکە، تورکیا ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی راگرتووە و گوتیشی: "فەرمانم داوە بە وەزارەتی خەزێنە (ئەمریکا) بۆ ھەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە لە ١٤ی تشرینی یەکەم بەسەر تورکیا سەپێنرابوون".
ترەمپ جەختیشی لەوە کردەوە کە پارێزگاری لە ئاگربەستی سنووری نێوان سووریا-تورکیا کراوە و گوتیشی: "ناوچەی ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل (٣٢ کیلۆمەتر) پێکھێنراوە".