Bahattin Gönültaş,Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
ئۆساكا- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "سهركۆمار ئه‌ردۆغان له سه‌رده‌می ئۆباما داوای كڕینی پاتریۆتی كرد به‌ڵام رێگه‌ی نه‌درا. له سه‌رده‌می ئۆبامادا دادوه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كرا".
دۆناڵد تره‌مپ له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوویه‌وه و به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خۆشحاڵه دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا كۆده‌بێته‌وه.
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئۆبامادا سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیادا نه‌كراوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێك كه پرسی ئه‌گه‌ر بێت و توركیا سیستمی به‌رگریی ئێس-٤٠٠ بكڕێت، ئایا ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت یان نا، تره‌مپ رایگه‌یاند: "سهركۆمار ئه‌ردۆغان له سه‌رده‌می ئۆباما داوای كڕینی پاتریۆتی كرد به‌ڵام رێگه‌ی نه‌درا. له سه‌رده‌می ئۆبامادا دادوه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كرا".
سه‌باره‌ت به ئێس-٤٠٠یش رایگه‌یاند: "بابه‌تێكی ئاڵۆزه. به‌دوای چاره‌سه‌ری جیاوازدا ده‌گه‌ڕێین. ناچارن دادپه‌روه‌ربن (له‌به‌رامبه‌ر توركیادا)".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و رایگه‌یاند: "توركیا دۆستی ئه‌مریكایه و پێكه‌وه كاری ناوازه‌مان ئه‌نجامداوه و هاوبه‌شێكی گه‌وره‌ی بازرگانیمانه. ئه‌مه گه‌وره‌تر (بازرگانی) ده‌كه‌ین. قه‌باره‌ی بازرگانی دووقۆڵیمان ٧٥ ملیار دۆلاره و زۆر كه‌مه. پێویسته زۆر له‌سه‌روو ١٠٠ ملیار دۆلاره‌وه بێت".
دۆناڵد تره‌مپ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ره‌وپێشچووه، رایگه‌یاند: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانمان بۆ چوار هێنده‌ی به‌رزبكه‌ینه‌وه. توركیا به‌رهه‌م و كاڵای زۆر باشی هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواری سه‌ربازییدا پێشده‌كه‌وێت. هاوكات چاوه‌ڕێین بڕێكی زۆر پێداویستیی سه‌ربازیی له ئێمه بكرێت".
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی توركیا ده‌كات به‌ڵام واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاند.