Mazın Asad
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رەخنەکانی سەر باری دەروونی کە لە کتێبێکدا باسی لێوە کراوە، رایگەیاند: "لە راستیدا بە درێژایی ژیانم ھەڵگری دوو بەھای گەورەم، ئەویش باشی دۆخی دەروونیم و زیرەکبوونمە".
ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەی لەبارەی کتێبی "ئاگر و توڕەیی: لە نێو کۆشکی سپی ترەمپدا" کرد.
سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە نووسیویەتی "لە راستیدا بە درێژایی ژیانم ھەڵگری دوو بەھای گەورەم، ئەویش باشی دۆخی دەروونیم و زیرەکبوونمە. کاتێک کارسازێکی زۆر سەرکەوتوو بووم، چوومە نێو جیھانی تەلەڤزیۆن و دواتر لە یەکەم تاقیکردنەوەمدا بوومە سەرۆک. پێموایە بۆ ئەمە سیفەتی زیرەکبوون بەس نییە، بەڵکو سیفەتی زۆر لێھاتوویی دەدرێتە پاڵ".
لە لایەکی دیکەوە کۆمپ داڤید رایگەیاند ھیچ کاتێک لە کۆشکی سپی لەگەڵ نووسەری کتێبەکە، مایکل وۆلف کۆنەبووەوە و کتێبەکەشی بە "دەنگۆی بێ بنەما" وەسفکرد.