Ramazan Turgut,Ramal Abdullah Mahmood
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
ریاز – AA
دەنگۆی ئەوە هەیە ١١ شازادەی سعوودی دەستگیرکراون کە لەبەردەم کۆشکی شاهانە لە ریازی پایتەخت گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
ماڵپەڕی هەواڵی سەبق-ی سعوودی بڵاوی کردەوە، بە هۆی راگرتنی بڕیارنامەیەکی شاهانە کە لێخۆشبوون لە سزای لە سێدارەدان بۆ خزمەکانیان و خەرجکردنی پارەی ئاو و کارەبای شازادەکان لە لایەن دەوڵەتەوە هەڵدەوشێنێتەوە، ١١ شازادە لە بەردەم کۆشکی شاهانە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
لە هەواڵەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی وێرای ئاگادارکردنەوەیشیان شازادەکان بڵاوەیان لە گردبوونەوەکە نەکردووە و بە پێی بڕیاری شاهانە، پاسەوانانی شاهانە هەر ١١ شازادەکەی دەستگیرکردووە و راپێچی گرتووخانەی حائیر کراون.