Lale Köklü Karagöz
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
هاتای – AA
پارێزگاری هاتای، ره‌حمی دۆغان رایگه‌یاند کە ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له عه‌فرین كه پێش ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستیانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا بووه دۆزراونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٦١ كه‌س.
ره‌حمی دۆغان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گۆڕستانی شه‌هیدانی ئانتاكیا له میانی به‌رنامه‌ی به‌رزڕاگرتنی "١٥ی تهمووز رۆژی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی و دیموكراسیی"، بۆ میدیاكاران دوا و بیری خسته‌وه كه دوێنێ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له عه‌فرین دۆزراوه‌ته‌وه.
پارێزگاری هاتای، ره‌حمی دۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تاوانی دژبە مرۆڤایه‌تییه گوتی: "ماوه ماوه ده‌رده‌كه‌وێت كه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چ جۆره تاوانێكی ئه‌نجام داوه. دوێنێ ته‌رمی ٣٥ كه‌س دۆزرابوونه‌وه، ئه‌مڕۆیش ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته ٦١ ته‌رم. كاره‌كان به‌رده‌وامن و له‌وانه‌یه ژماره‌كه زیاد بكات. چه‌ند رۆژێك به‌رله ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا (ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون) كه‌سانێكی زۆری مه‌ده‌نی كه ژماره‌یان نه‌زاندراوه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه كوژراون. ئه‌م كه‌سه كوژراوانه، خراونه‌ته ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی کە له گه‌ڕه‌كی كه‌ناری شاری عه‌فرین هه‌ڵكه‌ندرابوو. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان. ده‌مانه‌وێت هه‌موو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مرۆڤایه‌تی ئه‌و تاوانه دژبه مرۆڤایه‌تییه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ببینن".
ره‌حمی دۆغان بیریشی خسته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له عه‌فرین كرده ئامانج و به‌م هۆیه‌وه، ١٤ مه‌ده‌نی کوژران. تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستان به‌رده‌وامن له هێرش و په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج-ه‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر ناوچه له تیرۆریست داماڵدراوهكان.