Sayed Khodaiberdi Sadat
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
كابول – AA
له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێك له رێگای ئاراسته‌كردنی گولـله هاوەنهوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان كه له ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نینشین له ویلایه‌تی لەغمان رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كه‌وته‌وه، پێنج مه‌ده‌نی کوژران.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی لەغمان، ئه‌سه‌دوڵڵا دهولهتزهی به میدیاكارانی رايگه‌یاند كه ئه‌و گولـله هاوەنی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ئاراسته‌ی گوندی خه‌لیل ئاباد كراوه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌دوڵڵا دهولهتزهی ئاماژەی بەوەیش دا کە له ئاكامدا، پێنج مه‌ده‌نی کوژراون و پێنجی دیكه‌یش برینداربوون.
تاڵیبانیش لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له كاتێكدا پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان هێشتا نادیاره، پێكدادانه تونده‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی تاڵیبان به‌رده‌وامه.