Ercan Canbolat,Hemın Othman Mohammed
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیگه‌رانن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار كه پاش هێرشه‌كانی شه‌وی 25ی ئابی ویلایه‌تی راخینی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدرا و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی مرۆیی، هاوكات ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ری كرد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێزی لهرادهبهدهركراوه له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی میانماردا له ویلایه‌تی راخین كه كوژرانی سه‌دان كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "نیگه‌رانیه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه به به‌رپرسانی میانمار راگه‌یاندووه. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، كه‌سانی دیكه ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كرێن، به به‌رده‌وامی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه داوای هاوكاریان پێشكه‌ش به به‌رپرسانی به‌نگلادیش كردووه تا ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه هه‌وڵده‌ده‌ن له میانماره‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌نگلادیش.